جیهان.. نرخی نه‌وت له‌ هه‌ڵكشان به‌رده‌وامه‌

زیادكردنی سزای سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران نرخی نه‌وتی زیاتر به‌رزكردۆته‌وه‌

ئه‌گه‌ری زیادكردنی سزای سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و خواستی ولاتانی ئه‌ندام له‌ رێكخراوی ئۆپیك و ده‌ره‌وه‌ی ئۆپیك بۆ پابه‌ند بوون به‌ رێككه‌وتنی كه‌مكردنی بڕی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت، نرخی نه‌وتی زیاتر به‌رزكردۆته‌وه‌ له‌ بۆرسه‌كانی جیهان .

ئه‌مڕۆش نرخی نه‌وت به‌رده‌وام بوو له‌ به‌رزبوونه‌وه‌و هه‌ر به‌رمیلێك له‌ نه‌وتی برێنت به‌ رێژه‌ی له‌سه‌دا یه‌ك و پۆینت هه‌شتاو یه‌ك به‌رز بووه‌وه‌ و به‌ 74 دۆلار 95 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا .

هه‌روه‌ها نه‌وتی خاوی ئه‌مریكی به‌رێژه‌ی له‌سه‌دا یه‌ك و پۆینت نۆهه‌ت و نۆ هه‌ڵكشا و هه‌ربه‌رمیلێكی به‌ 69 دۆلار و 79 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا و له‌ هه‌مان كاتدا نرخی هه‌ر به‌رمیلێك له‌ نه‌وتی ئۆپیك به‌ 70 دۆلار و 66 سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا .