ئینستاگرام خزمه‌تگوزاریه‌كی نوێی زیادكرد

ده‌توانی ڕاسته‌وخۆ كه‌لوپه‌ل بكڕیت

خزمه‌تگوزاری نوێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ده‌توانی  له‌ڕێیه‌وه‌ ڕاسته‌وخۆ كه‌لوپه‌ل بكڕیت.

پاش كۆنفرانسی F8 مارك زوكه‌ربێرگ رایگه‌یاند به‌مزووانه‌  تایبه‌تمه‌ندی نوێ بۆ تۆڕه‌كه‌ زیاد ده‌كه‌ین له‌ ئێستادا تایبه‌تمه‌ندی نوێی زیاد كردوه‌ كه‌ داوا له‌ به‌كارهێنه‌ران ده‌كات كه‌ ژماره‌ی كارته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیان له‌ هه‌ژماره‌كانیان و هێمای ناساندنی كه‌سییان تۆمار بكه‌ن، پێش ئه‌وه‌ی  كڕینه‌كه‌ ئه‌نجام بده‌ن.

جێگه‌ی ئاماژه‌ پێدانه‌ ئه‌متایبه‌تمه‌ندیه‌ نوێیه‌  یارمه‌تی به‌كارهێنه‌ران ده‌دات كه‌ پێویستیان به‌ شوێنی دیكه‌ نه‌بێت بۆ كڕینی ئه‌و پێداویستیانه‌ی ده‌یانه‌وێت ،

 چاوه‌ڕێ ده‌كرێت به‌مزووانه‌ ئینستاگرام له‌ داهاتوودا خزمه‌تگوزاری دیكه‌ی وه‌ك دیاریكردنی شوێن له‌ سینه‌ماكاندا بخاته‌ به‌رده‌ستی به‌كارهێنه‌رانی.

سه‌رچاوه‌/ تێك ئای