گروپێكى سه‌ربه‌ داعش بازگه‌ى ئامرلى كۆنترۆل ده‌كه‌ن

سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ربازى به‌ ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستانى راگه‌یاند

سه‌رچاوه‌یه‌كى سه‌ربازى به‌ ده‌زگاى سه‌ته‌لایتى كوردستانى راگه‌یاند ئه‌مشه‌و كاتژمێر 10 چه‌ند چه‌كدارێكى سه‌ر به‌ گروپى تیرۆریستى داعش هێرشیان كردۆته‌ سه‌ر بازگه‌ى سه‌ره‌كى ناحییه‌ى ئامرلى له‌ ئه‌نجادا بۆ ماوه‌ى دوو كاتژمیر ده‌ستیان به‌سه‌ر بازگه‌ كه‌دا گرتووه‌ و كۆنترۆلیان كردووه‌

هه‌ربه‌ گوێره‌ى هه‌واڵه‌كه‌ كوژراوو بریندار له‌ هێزه‌كانى عێراقى دا هه‌بوو به‌ڵام زیانه‌كانى داعش نه‌زاندراوه‌ و گروپه‌كه‌ى داعش سه‌رجه‌م كه‌ل و په‌له‌ سه‌ربازییه‌كانیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا بردووه‌ دواى دوو كاتژمێر ناوچه‌كه‌یان چۆڵكردووه‌