ئاگاداریه‌ك بۆ به‌كارھێنه‌رانی گالاكسی A5 2017

كۆمپانیای سامسۆنگ كاتی ناڕدنی ئه‌پده‌یتی نوێ نه‌داوه‌ بۆ چاك كردنی كێشه‌كان

ئاگاداریه‌ك بۆ به‌كاڕهێنه‌ڕانی سامسۆنگ له‌جۆڕی A5 2017 كه‌ له‌م جه‌ند رۆژه‌ی پێشودا كۆمپانیای سامسۆنگ ئه‌پده‌یتێكی نوێی بۆ ئامێره‌كه‌ ناره‌ كه‌ به‌مه‌به‌ستی باشتركردنی به‌شی پاڕاستنی ئامێره‌كه‌ بوو به‌ڵام به‌پی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك و نموونه‌ی زیندو و تاقیكردنه‌وه‌ ده‌ركه‌وت ئه‌م ئه‌بده‌یته‌ ده‌بێته‌ هۆی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ له‌ ئامێره‌كه‌ودا .

كه‌ ئه‌مانه‌ چه‌ند كێشه‌یه‌كن له‌و كێشانه‌ی دوای ئه‌پده‌یته‌كه‌ بۆ مۆبایله‌كه‌ دروست بوه‌ :

1- ریستارت بوونی مۆبایله‌كه‌ به‌بێ هۆ.

2- به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ئامێره‌كه‌ به‌بێ به‌كاڕهێنانی .

3- خاوبونه‌وه‌ی ئامێره‌كه‌ له‌ حاڵه‌تی ئاسایدا.

4- دره‌نگ كاردانه‌وه‌ی شاشه‌.

5- وه‌ستانی شاشه‌ بۆ ماوه‌ی 5 چركه‌ یان ره‌ش بوونی شاشه‌.

6-دابه‌زاندی وزه‌ی باتری.

7-دره‌نگ چارج بوونه‌وه‌ی پاتڕی.

8- داخرانی به‌رنامه‌كان له‌كاتی كارپێكردندا .

شه‌رت نییه‌ ئه‌مانه‌ له‌ هه‌موو ئامێرێكدا ده‌ربكه‌وێت به‌ڵام به‌پی تاقیكردنه‌وه‌ 5 تا 6 كێشه‌ ده‌رده‌ته‌وێت له‌ ئامێره‌كه‌دا..بۆیه‌ ئاگارداری ئه‌م ئه‌پده‌یته‌بن تا ئێستاش كۆمپانیای سامسۆنگ كاتی ناڕدنی ئه‌پده‌یتی نوێ نه‌داوه‌ بۆ چاك كردنی كێشه‌كان.

سه‌رچاوه‌/ تێك ئای

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی