به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری واتسئه‌پ ده‌ستی له‌كاركێشایه‌وه‌

ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ واز له‌ كاره‌كه‌م بهێنم

به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری واتسئه‌پ جان كوۆم له‌ بڵاوكراوه‌یه‌كیدا له‌ فه‌یسبوك ڕایگه‌یاند: ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه‌ كه‌ واز له‌ كاره‌كه‌م بهێنم، زۆر دڵخۆشم به‌ كاركردنم له‌گه‌ڵ ئه‌م گروپه‌ بچوكه‌دا، كه‌ یارمه‌تیده‌ربوین له‌ خزمه‌تكردنی ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك له‌ جیهاندا.

به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ڕی “سكای نیوز”، جان كوۆم ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه‌ له‌و كاته‌دا ده‌ڕوات كه‌ هه‌ستیكرد خه‌ڵكی به‌ڕێژه‌یه‌كی زۆر خزمه‌تگوزاری واتسئه‌پ به‌كارده‌هێنن، هه‌روه‌ها گروپی كارمه‌ندانی واستئه‌پیش به‌شێوه‌یكی باشتر و به‌هێزتر له‌ پێشوو كاره‌كانیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.

وازهێنانی كوۆم له‌ پله‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ ئه‌و ڕه‌خنه‌ توندانه‌ی كه‌ له‌ ماوه‌ی ڕابردوودا له‌سه‌ر بابه‌تی دزه‌كردنی زانیاری به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبوكی گرته‌وه‌ و ناوبراو رازی نه‌بووه‌ له‌سه‌ر هه‌ندێك بابه‌ت كه‌ تایبه‌تبوون به‌ دزه‌پێكردنی زانیار به‌كارهێنه‌رانی فه‌یسبوك.

مارك زوكه‌ربێرگ له‌ یه‌كێك له‌ بڵاوكراوه‌كانیدا بۆ كوۆم نوسیویه‌تی : جان، له‌شوێنی كاردا هه‌ست به‌ له‌ده‌ستدانت ده‌كه‌م، وه‌ زۆر سوپاست ده‌كه‌م كه‌ هاوكاری خه‌ڵكت كردووه‌ تا به‌ته‌واوی له‌ جیهانه‌وه‌ په‌یوه‌ندی به‌یه‌كه‌وه‌ بكه‌ن، هه‌روه‌ها سوپاست ده‌كه‌ن بۆ  هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی كه‌ فێرت كردووم.

سه‌رچاوه‌/ تێك ئای

كوردستان تیڤی/ كامران حاجی