به‌رپرسێكى په‌یه‌ده‌ گیانى له‌ده‌ستدا

له‌ ئاكامى ته‌قینه‌وه‌ى مینێك


له‌ ئاكامى ته‌قینه‌وه‌ى مینه‌وه‌، (خالد كوتى)، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى گشتیى پارتى یه‌كێتى دیموكراتى (په‌یه‌ده‌) له‌ ناحیه‌ى (عه‌ین عیسا) گیانى له‌ده‌ستدا.

ئاژانسی‌ فوڕات نیوز بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ "به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێكی چه‌ته‌كانه‌وه‌، خالید كۆتی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی گشتیی په‌یه‌ده‌ گیانی‌ له‌ده‌ست دا.

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا كه‌ "خالید كۆتی، له‌ كاتێكدا له‌نێو باخه‌كه‌ی خۆی بوو له‌ ناوچه‌ی عه‌ین عیسا، به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی مینێكی چه‌ته‌كان گیانی له‌ده‌ست دا.

ئاژانسه‌كه‌ ئه‌وه‌شی‌ خسته‌ڕوو كه‌ بڕیاره‌ ته‌رمی خالید كۆتی سبه‌ینێ له‌ شه‌هیدگه‌ی «شه‌هید مه‌حموود تعوومه‌» له‌ گرێ سپی به‌خاك بسپێردرێت.