كتێبه‌كه‌ی " سه‌لاحه‌دین ده‌میرداش " خرایه‌ سه‌ر زمانی فارسی

له‌ پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێبی تاران به‌شداری ده‌كات

له‌ نوێترین كاری خۆیدا له‌ شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ناوه‌ندی گوتار ، له‌ نووسینی ( سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش ) په‌رله‌مانتاری كوردی باكوور كتێبی " سه‌حه‌ر " ی به‌ زمانی فارسی  چاپ و بڵاوكرده‌وه‌ .

كتێبی " سه‌حه‌ر " له‌ لایه‌ن " سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش " له‌ زیندان نووسراوه‌ و له‌ لایه‌ن " ره‌زا تاجدار " خراوه‌ته‌ سه‌ر زمانی فارسی و بریاره‌  ئه‌مساڵ له‌ پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی كتێبی تاران به‌شداری بكات .

ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ له‌ شاری شه‌قز " نه‌شری گوتر " به‌ سه‌رپه‌رشتی " ره‌زا شه‌جێعی " چالاكی فه‌رهه‌نگی ده‌كات و تاكو ئێستا به‌ ده‌یان كتێبی به‌ زمانه‌كانی كوردی و فارسی بلاوكردووه‌ته‌وه‌ .