به‌ڕێوه‌به‌ری دارایی حه‌شدی شه‌عبی به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا

ئه‌مڕۆ به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ڕاگه‌یاندنی حه‌شدی شه‌عبی ڕایگه‌یاند: به‌ڕێوه‌به‌ری دارایی ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبی عێراق به‌ناوی قاسم زوبه‌یدی پاش ئه‌وه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو به‌هۆی هێرشێكی چه‌كداری له‌ به‌غدای پایته‌خت بریندار بوو ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 30-4-2018 به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستداوه‌. 

جێی باسه‌ حه‌شدی شه‌عبی میلیشیایه‌كی چه‌كدارین و زۆرینه‌یان شیعه‌ مه‌زهه‌بن و ساڵی 2014 به‌ فه‌توای عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش پێكھێنران، هه‌روه‌ها به‌شێكی زۆری ئه‌و گرووپه‌ چه‌كداریه‌ له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه‌ پاڵپشتی ده‌كرێن و فه‌رمان وه‌رده‌گرن.