هێزێكی تایبه‌تی فه‌ڕه‌نسا گه‌یشتوونه‌ته‌ حه‌سه‌كه‌

شه‌ڕڤانان دوو كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسییه‌كان كردووه‌


ئاژانسێکی تورکی هەواڵی گەیشتنی هێزێکی سوپای فەرەنسا بۆ رۆژئاوای کوردستان بڵاو کردووەتەوە.

رۆژی شەممە 28/4/2018، ئاژانسی (ئەنادۆڵ)ی فەرمیی تورکیا بڵاوی کردووەتەوە، کە هێزەکەی فەرەنسا رۆژی پێنجشەممە 26/4/2018 گەیشتووەتە شاری حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان.

ئاژانسه‌ توركییه‌كه‌ له‌ سه‌رچاوه‌ ناوخۆییه‌كانه‌وه‌ زانیوویه‌تی، سه‌ربازه‌ فه‌ڕه‌نسییه‌كان به‌ زرێپۆشه‌كانیانه‌وه‌ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌ منبج و ره‌ققه‌ و هه‌ندێك ناوچه‌ی دێره‌زوور سووڕاونه‌ته‌وه‌و شه‌ڕڤانی كوردیشیان له‌گه‌ڵدا بووه‌. به‌ڵام سه‌رچاوه‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ نه‌كردووه‌ ئایا ئه‌و ھێزه‌ فه‌ڕه‌نسییه‌ به‌نیازن له‌و بنكه‌ سه‌ربازییه‌ بمێننه‌وه‌ یان له‌وێ ده‌ڕۆن.

هه‌روه‌ها هاتووه‌: فه‌رمانده‌كانی شه‌ڕڤانان دوو كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ فه‌ڕه‌نسییه‌كان له‌ منبج كردووه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیشیان به‌ شه‌ڕڤانه‌كان داوه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیكی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی ئاشكرای كردووه‌ كه‌ هێزی زۆری فه‌ڕه‌نسییه‌كان هه‌فته‌ی رابردوو گه‌یشتوونه‌ته‌ باكووری سووریا و هاتنی ئه‌و ھێزانه‌ش هاوكاتی هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ ئه‌وه‌ی په‌لبكێشێته‌ ناوچه‌كانی ژێر كۆنترۆڵی هاوپیه‌مانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعشه‌وه‌.

ئێستا زیاتر لە 70 سەرباز و راوێژکاری فەرەنسی لە چوارچێوەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە رۆژئاوای کوردستانن.