رۆژانه‌ 800 ملیۆن ڤایرۆس دێنه‌ سه‌ر زه‌وی

یه‌كه‌مین توێژینه‌وه‌یه‌ له‌ جیهاندا له‌سه‌ر هاتنی ڤایرۆس له‌ ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی بۆ سه‌ر زه‌وی كرابێت


له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیدا كه‌ له‌ لایه‌ن به‌شێك له‌ پسپۆرانی تایبه‌ت به‌ ڤایرۆسناسی له‌ زانكۆی كۆلۆمبیا له‌ به‌ریتانیا ئه‌نجامدراوه‌ ،ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ رۆژانه‌ چه‌نده‌ها ڤایرۆسی جۆراوجۆر روبه‌رووی زه‌وی ده‌بنه‌وه‌ .

له‌ هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی  (نیوز ویك ) ی ئه‌مریكیدا هاتووه‌ كۆمه‌ڵێك له‌ پسپۆرانی بواری ڤایرۆسناسی  ئه‌و توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر یه‌كێك لوتكه‌ی چیاكانی ( سیرا نیفادا ) له‌ وڵاتی ئیسپانیادا ئه‌نجامداووه‌ ، پسپۆران بۆیان ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ رۆژانه‌ به‌ هۆی داماڵینی به‌شێك له‌ هه‌ساره‌كانی ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی جۆره‌ها ڤایرۆس رووبه‌رووی زه‌وی ده‌بنه‌وه‌ كه‌ ژماره‌یان به‌ 800 ملیۆن ڤایرۆسی جۆراوجۆر ده‌خه‌ملێنرێت .

به‌شێكی زۆر له‌م ڤایرۆسانه‌ ده‌كه‌ونه‌ نێو ئاوه‌وه‌ و ژماره‌یه‌كی زۆریشیان رووبه‌رووی زه‌وی ده‌بنه‌وه‌ ، ئه‌م توێژینه‌وه‌ی كه‌ پسپۆران ئه‌نجامیان داوه‌ ده‌بێته‌ یه‌كه‌مین توێژینه‌وه‌ له‌ جیهاندا كه‌ له‌سه‌ر هاتنی ڤایرۆس له‌ ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی بۆ سه‌ر زه‌وی كرابێت .