رۆبۆتێكی ژاپۆنی له‌ ماوه‌ی ٦٠چركه‌دا ده‌بێته‌ ئۆتۆمبێل

توانه‌ی له‌خۆ گرتنی دوو كه‌سی هه‌یه‌

ژاپۆن په‌رده‌ی له‌سه‌ر رۆبۆتێكی شێوازی فیلمه‌كانی "ترانسفۆرمه‌رز" لادا كه له ماوه‌ی ٦٠چركه‌دا ده‌بێته‌ ئۆتۆمبێلێكی سپۆرت.

"كه‌نجی ئیشیدا" دیزاینه‌ری "j – deite RIDE" و سه‌رۆكی كۆمپانیای رۆبۆتیكی "بوێر"، لایه‌نگری فیلمه ئه‌نیمه‌یشنه ترانسفۆرمه‌رزه‌كان و تێكه‌ڵاو كردنیانه‌. ئه‌و ده‌ڵێت: "من له‌گه‌ڵ ئه‌و باوه‌ڕه گه‌وره بووم كه رۆبۆته‌كان ئه‌م تواناییه‌یان هه‌یه‌ و ئه‌وه‌ش بووه‌ هانده‌رم بۆ دروست كردنی j – deite RIDE".

ئه‌م رۆبۆته‌ ٣.٧ مه‌تره كه‌ نموونه‌ بچووكتره‌كه‌ی ساڵی رابردوو له‌ پێشانگایه‌ك نمایش كرا، له‌ رۆبۆته‌وه‌ ده‌بێته‌ ئۆتۆمبێل و به‌پێچه‌وانه‌وه‌ و ته‌نانه‌ت توانه‌ی له‌خۆ گرتنی دوو كه‌سی هه‌یه‌.

ئیشیدا ده‌ڵێت: "له‌وانه‌یه‌ هه‌ندێك كه‌س ئه‌م رۆبۆته‌ وه‌ك یارییه‌كه‌ی به‌به‌ها سه‌یری بكه‌ن، به‌ڵام بۆ من ئیلهام‌هێنه‌ره‌."

 سه‌رچاوه‌/  ئاژانسی زاگرۆس

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی