سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری ئه‌پڵ Tim Cook له‌ كۆشكی سپی دوور له‌ چاوی میدیاكان له‌گه‌ڵ Donald Trump كۆبۆوه‌

هیچ كارنامه‌یه‌ك بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌

تیم كووك به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیای ئه‌پڵ ڕۆژی چوارشه‌مه‌ له‌ كۆشكی سپی چاوی به‌ دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا كه‌وتووه‌.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ كاتژمێر 1.45 پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوارشه‌مه‌ (25 April) به‌ كاتی واشنتۆن دوور له‌ چاوی كامێرا و میدیاییه‌كان بووه‌.

هیچ كارنامه‌یه‌ك بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌، وه‌ كۆمپانیای ئه‌پڵیش هیچ ڕاگه‌یاندنه‌كی بڵاو نه‌كردۆته‌وه‌.

كۆبوونه‌وه‌كه‌ دوای ئه‌وه‌ هات كه‌ گرژیه‌كی زۆر له‌ نێوان ووڵاتی ئه‌مریكا و چین دروست بوو له‌سه‌ر زیادكردنی به‌رزكردنه‌وه‌ی گومرگ له‌سه‌ر كه‌ل و په‌لی هاورده‌كراوی هه‌ردوو ووڵات به‌ شێوه‌یه‌كی یه‌كجار زۆر به‌ تایبه‌تی له‌ بواری ته‌كنه‌لۆژیا.

ووڵاتی چین بازاڕێكی سه‌ره‌كیه‌ بۆ به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ، ئه‌و بڕیاره‌ی تره‌مپ كاریگه‌ری زۆر ده‌كاته‌ سه‌ر به‌رهه‌مه‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ له‌ ووڵاتی چین.

پێشبینی ده‌كرێ ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ هه‌ر په‌یوه‌ندی به‌م بابه‌ته‌وه‌ بێت هه‌رچه‌نده‌ تا ئێستا هیچ زانیاریه‌كی فه‌رمی له‌سه‌ر ئه‌و كۆبوونه‌وه‌ بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌/ تێك ئای

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی