دەمیرتاش ده‌كرێته‌ کاندید بۆ سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا

ماوەی دوو ساڵە هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە، لەزینداندایە


ئه‌نجوومه‌نی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په، سه‌لاحه‌دین ده‌میرتاش ده‌كاته‌ کاندیدی پارته‌كه‌ی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا.

بەپێی لێدوانێكی ئایهان بیلیگن وتەبێژی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) بۆ ئاژانسێكی وڵاتی روسیا "بۆ هەڵبژاردنی 24ی حوزەیرانی 2018دا، كاندیدی هەدەپە بۆ سەرۆك كۆماری ئەو وڵاتە سەڵاحەدین دەمیرتاش دەبێت.

لێدوانەكەی وتەبێژی هەدەپە لەكاتێكدایە كە ماوەی دوو ساڵە سەڵاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە، لەزینداندایە.

ئایهان بیلیگن وتەبێژی پارتی دیموكراتی گەلان (هەدەپە) ئاماژەی بەوە كردووە "ئەنجوومەنی (هەدەپە) بڕیاریاری كاندیدكردنی سەڵاحەدین دەمیرتاشی داوە بۆ ئەو پۆستە.