سابات و ساوێن پله‌ی یه‌كه‌میان به‌ده‌ستهێنا

گۆرانییه‌كه‌یان له‌ 150 رادیۆی ئه‌م وڵاته‌ په‌خشكرا


له‌ ئه‌نجامی به‌شداریكردنیان له‌ پێشیركێی  ساڵانی ئه‌كادیمی میوزیك له‌ شاری لۆس ئه‌نجلۆس له‌ ئه‌مریكا ،هه‌ردوو خوشكی گۆرانیبێژ ( سابات و ساوێن حه‌مید ) توانیان پله‌ی یه‌كه‌م به‌ده‌ست بهێنن و وه‌ك دیارییه‌كیش گۆرانییه‌كه‌یان له‌ 150 رادیۆی ئه‌م وڵاته‌ په‌خش بكرێت .

كچه‌ گۆرانیبێژ " سابات حه‌مید " له‌ تۆری كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام ئاشكرایده‌كات كه‌ هه‌موو هونه‌رمه‌ندانی جیهان به‌شكاریان له‌م پێشبركێیه‌ كردبوو ، ئه‌وانیش به‌كلیپی"  شێتانه‌ " به‌شداریان له‌ پێشبركێكه‌ كردوو توانیان ببنه‌ براوه‌ی پێشبركێكه‌ .

جێی ئاماژه‌یه‌ ساڵی رابردوو ئه‌م 2 خوشكه‌ گۆرانییه‌كی دوێتیان به‌ ناوی " شێتانه‌ " به‌رهه‌مهێنا و بڵاویانكرده‌وه‌ كه‌" ساوێن " كاری ده‌رهێنانی بۆ ئه‌نجام دابوو .

سابات و ساوێن، ئه‌ندامی گرووپی كچانی ڕانیه‌ن و زۆربه‌ی به‌رهه‌مه‌ هونه‌رییه‌كانیان پێكه‌وه‌یه ، خاوه‌نی چه‌ند به‌رهه‌مێكی هونه‌رین، به‌یه‌كه‌وه‌ به‌شێوه‌ی دوێت و له‌گه‌ڵ گرووپی كچانی ڕانیه‌ گۆرانی ده‌ڵێن .