هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی مانگی دووی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی دابه‌شده‌كرێت

به‌پێی سیسته‌می نوێ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كرێت

هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی مانگی شوبات ده‌ست پێده‌كات و سه‌ره‌تاش به‌ پێی سیسته‌می نوێ مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی دابه‌ش ده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌ه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ میدیاكانی رایگه‌یاندووه‌: ئه‌و 317 ملیار دیناره‌ی حكومه‌تی عێراق مانگانه‌ بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی ده‌نێرێت، گه‌یشتووه‌ته‌ هه‌ولێر.

بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له‌ هه‌فته‌ی داهاتووه‌وه‌ به‌پێی سیسته‌می نوێ ده‌ست به‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی دوو ده‌كرێت، سه‌ره‌تاش مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی په‌روه‌رده‌ و ته‌ندروستی دابه‌شده‌كرێت.

ئاماده‌كردنی: رزگار