شه‌پۆڵێكی دیكه‌ی باران بارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

له‌ رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌

پێشبینی ده‌كرێت له‌ رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌دا شه‌پولێكی دیكه‌ی باران بارین هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه‌.

به‌ پێی سایتی  wiather ی كه‌شناسی ئه‌مریكی كه‌ به‌رده‌وام پێشبینی بۆ بارودۆخی كه‌ش و هه‌وای جیهان ده‌كات ، پێشبینی كردووه‌ كه‌ له‌ هه‌رێمی كوردستان شه‌پوڵێكی دیكه‌ی باران بارین به‌رێوه‌یه‌.

ئه‌و سایته‌ ئه‌مریكییه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ له‌ رۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه‌ كه‌ ده‌كاته‌ 27و28 مانگی 4 شه‌پولێكی دیكه‌ی باران بارین هه‌رێمی كوردستان بگرێته‌وه‌ .