داقوق.. داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی

چه‌ند چه‌كدارێكی میلیشیا شیعه‌كان بریندار بوون

له‌ گوندی روبێزه‌ی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی داقوق چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده‌ سه‌ر چه‌كدارانی حه‌شدی شه‌عبی و شه‌ڕو پێكدادان به‌رده‌وامه‌.

دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ داعش هێرشی كرده‌ سه‌ر میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی له‌ گوندی روبێزه‌ی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی داقوق له‌ پارێزگای كه‌ركوك به‌ پێی زانیارییه‌كانی ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستان چه‌ند بریندارێكی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه‌ گه‌یاندراونه‌ته‌  نه‌خۆشخانه‌ی داقوق.

هه‌ر به‌ پێی زانیارییه‌كان تا ئێستاش شه‌ڕو پێكدادان به‌رده‌وامه‌و زیانه‌كان نه‌زانراون.