به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ناوخۆی پۆلیسی كه‌ركوك ده‌ستگیر كرا

له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتی

شه‌وی ڕابردوو له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی عێراقییه‌كان و دژه‌تیرۆری عێراق "عه‌مید فه‌همی"  به‌ڕێوه‌به‌ری كارو باری ناوخۆی پۆلیسی كه‌ركوك، له‌سه‌ر پشكی یه‌كێتی به‌ هۆكارێكی نادیار ده‌ستگیر كرا.

شایه‌نی باسه‌ ناوبراو خاڵی "نه‌قیب لوئه‌ی" به‌ڕێوه‌به‌ری هێزی سواتی كه‌ركوكه‌، كه‌ ئه‌میش به‌ر له‌ ماوه‌یه‌ك له‌ لایه‌ن دادگای عه‌سكه‌ری عێراقه‌وه‌ فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ ده‌رچووه‌و به‌ هۆیه‌وه‌ ناوبراو هه‌ڵاتووه‌ بۆ شوێنێكی نادیار.

له‌ دوای رووداوه‌كانی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی ڕابردووه‌ وه‌  هێزه‌ عێراقییه‌كان به‌ تایبه‌تیش دژه‌تیرۆری عێراق ڕاوی ئه‌فسه‌ره‌ كورده‌كانی ناوچه‌كه‌ ده‌كات و هه‌ر یه‌كێكیان به‌ هه‌ڵبه‌ستنی تۆمه‌تێك تاوانبار ده‌كات و دووریان ده‌خاته‌وه‌ له‌ ئه‌ركه‌كانیان و ده‌ستگیریان ده‌كات، به‌ تایبه‌تیش به‌ ماده‌ی 4ی تیرۆر فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ ئه‌فسه‌ره‌ كورده‌كان ده‌رده‌كات و تاوانباریان ده‌كات.