ترەمپ: ڕێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ئێران كاره‌ساته‌

رووحانی: ئەگەر كەسێك ناپاكی لە رێككەوتننەكە بكات ئەوە رووبەڕووی سزای سەخت دەبێتەوە


سه‌رۆكى ئه‌مریكا رێککەوتننامەی ئەتۆمی ئێرانی بە "کارەسات" وەسفکرد، راشیگەیاند: " رێککەوتننامەکە بووەتە گرفت بۆ هەموو جیهان". ئیمانوێل ماکرۆنیش سەرەڕای ئەوەی رایگەیاند بە ئاشکرا هەژموونی ئێران بەسەر ناوچەکەوە دەبینن، رێککەوتننامەکەی بە گرنگ وەسفکرد.

دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكى ئه‌مریكا، له‌ په‌راوێزى دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ ئیمانووئێل ماكرۆن، سه‌رۆكى فه‌ڕه‌نسا له‌ كۆشكی سپی، ڕای گه‌یاند: "ڕێككه‌وتنه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ى ئێران كاره‌ساته‌، چونكه‌ ڕێككه‌وتنێكى له‌و شێوه‌یه‌، ده‌بێت هه‌ر له‌ بنه‌ڕه‌تدا نه‌كرایه‌.

جه‌ختیكردووه‌ته‌وه‌، كه‌ ئێران ده‌بێت ئه‌وه‌ بزانێت ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مریكا چی له‌ ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌ر ده‌ستى كرده‌وه‌ به‌ پیتاندنی یۆرانیۆم.

ترەمپ باسی رێککەوتننامەی ئەتۆمی ئێران و وڵاتانی پێنج کۆ یەکیشی کرد کە ساڵی 2015 لە سەردەمی ئیدارەی باراک ئۆبامادا واژۆکرا و گوتی: رێککەوتننامەی ئێران کارەساتە، تاقیکردنەوەی مووشەکەکان، ئەوان مووشەکی بالستی تاقیدەکەنەوە، ئەوە چ رێککەوتنێکە کە رێگە بە تاقیکردنەوەی ئەو مووشەکە دەدات، ئەوە چ رێککەوتنێکە کە تۆ قسە لەبارەی یەمەن ناکەیت، قسە لەبارەی هەموو ئەو کێشانەی دیکە ناکەیت کە هەنە و پەیوەندییان بە ئێرانەوە هەیە، بەتایبەتی ئەگەر سەیری ئەوە بکەین کە چی لە عێراق دەکەن، ئەگەر سەیربکەین هەموو ئەو شاتنەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست روودەدان، ئێران لە پشتیانەوەیە، بۆیە ئەمە چ جۆرە رێککەوتنێکە".

رووحانی لە دیدارێكی بۆ تەلەڤزیۆنی فەرمی ئێران رای گەیاند، بەوانە دەڵێم كە لە كۆشكی سپین، ئەوان ئەگەر پابەندی ئەوە نەبن كە لەسەریانە، ئەوە حكوومەتی ئێران بەتوندی هەڵسوكەوت دەكات، بۆیە ئەگەر كەسێك ناپاكی لە رێككەوتننەكە بكات ئەوە رووبەڕووی سزای سەخت دەبێتەوە.