گۆڕان فێڵێكی یاسایی لەكۆمسیۆنی هەڵبژاردن دەكات

ناویان ناخاتە ناو لیستی كاندیدەكانەوە‌ و بانگەشەیان بۆ ناكات


ژووری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕان، فێڵێكی یاسایی لەكۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دەكات‌ و بۆ كۆتا ناوی دوو ژن دەدات كۆمسیۆن، بەڵام ناویان ناخاتە ناو لیستی كاندیدەكانەوە‌ و بانگەشەیان بۆ ناكات.

بەپێی بەدواداچونێكی ڕۆژنامەی(ژیان)، كه‌ ئه‌و رۆژنامه‌یه‌ له‌ شاری سلێمانی ده‌رده‌چێت، بزووتنەوەی گۆڕان لەپارێزگای هەولێر لەكۆی 13 كاندید بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كێشەی كەمی كاندیدی ژنی بۆ دروستبووە، بۆیە ناوی دوو ژنیان داوەتە كۆمسیۆن‌و بە ژنەكانیشیان وتووە هیچ بانگەشەو ریكلامێك مەكەن.

بەپێی یاسا كارپێكراوەكان بۆ رێژەی كۆتای ژنان پێویستە لەهەر سێ كاندیدێك كاندیدێك ژن بێت، مەكۆی هەولێری بزووتنەوەی گۆڕانیش بۆ ئەوەی لیستێكی 13 كەسی پێشكەشی كۆمسیۆن بكات پێویستی بەچوار كاندیدی ژن بووە.

ڕۆژنامەی (ژیان) ناوه‌كانیشی بڵاوكرۆته‌وه‌، هەروەها ژنێكی دیكە بەناوی ..... وەك كاندید ناوەكانیان پێشكەشی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنی عێراق كراوە.