جێگری سه‌رۆكی كۆمیسیۆن: سه‌رجه‌م ئاماده‌كارییه‌كان بۆ هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌موو پارێزگاكان ته‌واو كراوه‌

رزگار حه‌مه‌ محیه‌دین جێگری سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق

 

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ رزگار حه‌مه‌ محیه‌دین جێگری سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق له‌ هه‌ولێر له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو بوونه‌ و هه‌موو سندوق و كه‌لوپه‌له‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌ پارێزگاكان و دڵنیاییمان به‌ هه‌موو قه‌واره‌كان بۆ چاودێری چڕی پڕۆسه‌كه‌ له‌سه‌ر ئاستی عێراق داوه‌.