کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر سالیادی رۆژنامه‌گه‌رى كوردی پیرۆز ده‌كات

لە 1898 یەکەم رۆژنامەی کوردی بە ناوی ”کوردستان“ چاپ و بڵاو کرایەوە

ئه‌مرۆ یەکشەممە 22/4/2018، کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر له‌ سالیادی رۆژى رۆژنامه‌گه‌رى كوردیدا، لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (تویتەر) رایگەیاندووە، دەزگا راگەیاندنە سەربەخۆ و فرەڕەنگەکان بنەمایەکی گرنگن بۆ دەسەڵاتدارییەکی باش.

کونسوڵخانەی ئەمریکا رایگەیاندووە، ئەمریکا جەخت لەسەر پابەندی خۆی بە پاراستنی ئازادییە سەرەتاییەکان بە تایبەت ئازادیی رۆژنامەوانی، دەکاتەوە.

رۆژی 22ـی نیسان رۆژی رۆژنامەگەریی کوردییە، کە لەو رۆژەدا و لە ساڵی 1898 یەکەم رۆژنامەی کوردی بە ناوی ”کوردستان“ له‌ میسر چاپ و بڵاو کرایەوە.