پێشمه‌رگه‌ بازگه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیری له‌ پۆلیسی ئیتیحادی عێراق وه‌رگرته‌وه‌

ئاڵای كوردستان له‌سه‌ر بازگه‌كه‌ هه‌ڵكرا

په‌یامنێرمان هه‌ڵۆ جه‌باری ، له‌سه‌ر زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی  تایبه‌ت پێی راگه‌یاندین:لیوای یه‌كی پێشمه‌رگه‌ بازگه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیری سه‌ر به‌ كه‌ركوكی له‌ پۆلیسی ئیتیحادی عێراق وه‌رگرته‌وه‌و ئاڵای كوردستانیشی له‌سه‌ر بازگه‌كه‌ هه‌ڵكردو پۆلیسی ئیتیحادیش له‌ گوندی ته‌په‌لۆ و بازگه‌كه‌ پاشه‌كه‌شی كرد.