به‌منزیكانه‌ مووچه‌ی مانگی شوبات دابه‌شده‌كرێت

به‌ پێی سیسته‌می نوێی مووچه‌ خه‌رجده‌كرێت

نوێنه‌ریكی كورد له‌ به‌غدا رایده‌گه‌ێنێ، مووچه‌ی مانگی شوباتی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به‌منزیكانه‌ دابه‌شده‌كرێت.

ماجید شنگالی، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ به‌ سۆمه‌رییه‌ نیوزی راگه‌یاندووه‌: به‌م نزیكانه‌ مووچه‌ی مانگی شوباتی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان به‌ پێی سیسته‌می نوێی مووچه‌ خه‌رجده‌كرێت.

هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ به‌غدا ره‌وانه‌ی هه‌رێمی كوردستانی ده‌كات، له‌گه‌ڵ داهاتی ناوخۆ كۆده‌كرێته‌وه‌و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی لێده‌درێت.

هه‌روه‌ها گوتیشی: ئه‌گه‌ر له‌ مانگه‌كانی داهاتوو چاكسازی نوێ بكرێت، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ هه‌یه‌ مووچه‌خۆران مووچه‌ی ته‌واو وه‌ربگرن و كۆتایی به‌ سیسته‌می پاشه‌كه‌وت بهێنرێت.

 

ئاماده‌كردنی: رزگار