ئه‌مریكا هۆشدارى ده‌داته‌ توركیا

ئه‌گه‌ر قه‌شه‌ ئاندرۆ ئازاد نه‌كرێت سزا به‌سه‌ر توركیا ده‌سه‌پێنن

ویس میتشل یاریدەدەری وەزیری ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا دوا به‌دواى لێدوانه‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپ ده‌رباره‌ى قه‌شه‌ ئاندرۆ برانسۆن ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كى دا و وتى: " ده‌بێت ئاندرۆ برانسۆن  كه‌سایه‌تی ئاینى ئه‌مریكى كه‌ له‌ توركیا زیندانى كراوه‌ ئازاد بكرێت، ئه‌گه‌ر ئازاد نه‌كرێت سزا به‌سه‌ر توركیا ده‌سه‌پێنین".

میتشل یاریدەدەری وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا له‌ ئه‌وروپا وتى تۆمه‌ته‌كان دژى ئاندرۆ برانسۆنى ته‌مه‌ن 50 ساڵ له‌لایه‌ن توركیاوه‌ به‌ پێكه‌نیناوى وه‌سف ده‌كات.

ویس میتشل دواى ڕۆژێك له‌ تویته‌كه‌ى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆك ئه‌مریكا هاته‌ ده‌نگ له‌سه‌ر قه‌شه‌ ئاندرۆ برانسۆن كه‌ هاووڵاتييه‌كی ئه‌مریكیه‌ و خه‌ڵكى باكوورى كارۆلینایه‌ و ماوه‌ى 20 ساڵه‌ له‌ توركیا ده‌ژى، به‌ڵام له‌ ئێستادا حكومه‌تى توركیا ده‌ستگیرى كردووه‌ داواى سزاى زیندانى 35 ساڵى بۆ ده‌كرێت.

میتشل كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ دیپلۆماته‌ باڵاكانى ئه‌مریكا له‌ ئه‌وروپا به‌ لێژنه‌یه‌كى په‌رله‌مان ده‌ڵیت" ئه‌گه‌ر توركیاى هاوپه‌یمانى ناتۆ قه‌شه‌ ئاندرۆ ئازاد نه‌كات كه‌ به‌ تۆمه‌تى سیخوڕى كردن دادگاى ده‌كات، ئه‌وا بیر له‌ سه‌پاندنى سزا ده‌كه‌ینه‌وه‌ به‌سه‌ر توركیا، هه‌روه‌ها میتشل وتى: وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ پرس و ڕاوێژ له‌گه‌ڵ كۆنگرێس ده‌كات ده‌رباره‌ى پێوانه‌یه‌كى گونجاو دژى توركیا ئه‌گه‌ر برانسۆن ئازاد نه‌كرێت.

ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕانى/ سیروان عه‌زیز