به‌ته‌مه‌نترین كه‌سی جیهان كۆچی دوایی كرد

له‌زۆربه‌ی دیداره‌كانی جه‌ختی له‌راستی به‌رواری له‌دایك بوونی خۆی كردۆته‌وه‌

دوێنی هاووڵاتییه‌كی چیلی به‌ ناوی "سیلینو فلانوفیا خارامیو" ته‌مه‌ن" 121" ساڵ له‌ نه‌خۆشخانه‌ی سان حوسیه‌ كۆچی دوایی كرد.

سیلینو به‌هۆی شكانی سێ ماسوولكه‌ و زامداربوونی سییه‌كانی دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك له‌ نه‌خۆشخانه‌ له‌ژێر چاودێری چڕ دابوو دوایی بارى ته‌ندروستی تێكچوو و دوێنێ كۆچی دوایی كرد.

ئه‌و به‌ ته‌مه‌نه‌ له‌ 25ـی یۆلیۆی ساڵی 1896 له‌دایك بووه‌ هه‌رچه‌نده‌ به‌هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی فه‌رمی ناوی له‌ پێوه‌ره‌كانی گینیس تۆمار نه‌كراوه‌ ، به‌ڵام له‌ زۆربه‌ی دیداره‌كانی جه‌ختی له‌راستی به‌رواری له‌دایك بوونی خۆی كردۆته‌وه‌.   

 

سه‌رچاوه‌/ئه‌لغد پرێس

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی