پیشانگایه‌كی شێوه‌كاری له‌ ئایندهۆڤن كرایه‌وه‌

له‌م پێشانگایه‌دا 500 كاری هونه‌ری نمیشكرابوو


به‌ ئاماده‌بوونی 100 هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كاری  وڵاتانی جیاواز ، له‌ ( 14 و 15) ی مانكی ئه‌پریلی ئه‌مساڵ ، له‌ سه‌نته‌ری هونه‌ری  دكلۆك له‌ شاری " ئایندهۆڤن " له‌ هۆڵه‌ندا پێشانگای نێوده‌وڵه‌تی ساڵانه‌ی هونه‌ری شێوه‌كاری كرایه‌وه‌ .

پێشانگای هونه‌ری نێوده‌وڵه‌تی ئایندهۆڤن ساڵانه‌ له‌م شاره‌دا ئه‌نجامده‌درێت و چه‌ندین جۆری هه‌نه‌ری تێدا نمایشده‌كرێت وه‌ك هونه‌ره‌كانی شێوه‌كاری ،په‌یكه‌رسازی سیرامیك و كاری شوشه‌یی ، فۆتۆپریس و كاری ده‌ستی .

شاری ئاینهۆڤن شارێكه‌ له‌ وڵاتی هۆڵه‌ندا كه‌وتۆته‌ هه‌رێمی برابانده‌وه‌ كه‌ له‌ باشووری هۆله‌ندایه‌ ،ئه‌م شاره‌ له‌ رووی نمایشی وه‌رزشی ، هونه‌ری ،كلتووری و فره‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌وه‌ ناسراوه‌ .

جێی ئاماژه‌یه‌ ، له‌م پێشانگایه‌دا 500 كاری هونه‌ری به‌ هه‌موو قوتابخانه‌ جیاوازه‌كانه‌وه‌ نمیشكرابوو