نێچیرڤان بارزانی: به‌غدا پابه‌ند ده‌بێت به پێدانی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی بۆ مووچه‌خۆران دانراوه
17/4/2018 - 13:46
نێچیرڤان بارزانی ، سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له وه‌ڵامی پرسیاری په‌یامنێری كورستان تیڤی گوتی: له ئێستادا هیچ شتێكی فه‌رمی نییه بۆ ئه‌وه‌ی شاندی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا بكات و حكومه‌تی به‌غدا پابه‌ند ده‌بێت به‌و بڕه پاره‌یه‌ی كه بۆ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان كراوه.
هه‌روه‌ها گوتیشی: پرۆژه یاسای چاكسازی ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان كراوه بۆ په‌سندكردن،هیواداریشین به‌زووترین كات پرۆژه یاساكه له په‌رله‌مان ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت.
- Log in to post comments