تۆپخانه‌كانی توكیا جارێكی دیكه‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كان بۆردومان ده‌كه‌ن

به‌بیانوی هه‌بوونی بنكه‌و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بۆجاریكی دیكه‌ تۆپخانه‌كانی سوپای توركیا له‌سنوری كانیه‌ڕه‌ش وچیادێل كه‌ بنكه‌ی سه‌ربازی توركیای لێیه‌ تۆپبارانی هه‌ریه‌ك له‌ گوندی كه‌وه‌رت و چیای بن دێوانه‌ وگه‌روی بێسنۆك له‌ سنوری ده‌شتی هێرت وخواكوڕك ده‌كه‌ن.

 تۆپبارانه‌كان نزیك گوندو ئاواییه‌كانی خه‌لیفان ، گوڕه‌شا و لێلكان و هه‌لكێڕاو ناومێرگان یان گرتوته‌وه‌ ومه‌ترسی بۆ هاوڵاتیان و دانیشتوانی گونده‌ سنورییه‌كان دروست بووه‌، جێ باسه‌ له‌گه‌ل زیاد بونی جموجۆلی سه‌ر بازی سوپایی توركیا له‌ سنوری سیده‌كان به‌بیانوی هه‌بونی بنكه‌و باره‌گاكانی په‌كه‌كه‌ ، تۆپخانه‌و فڕۆكه‌جه‌نگیه‌كانی توركیا به‌رده‌وام چیاو به‌رزایی و ناوچه‌ سنوری و هه‌ندێك جاریش نزیك گوندو ئاواییه‌كانی ده‌ڤه‌ری سیده‌كان بۆردومان ده‌كه‌ن و مه‌ترسی و زیان به‌ هاووڵاتیانی ناوچه‌كه‌ ده‌گه‌ینن.