پارتی چوارشەمبا سۆری ئێزدیان پیرۆز دەکات

هەموو لایەك بگەڕێـتەوەو مایەی دڵنەوایی و ئارامیی


مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی (چوارشەمبا سۆر)ی ئێزیدیان رایگەیاند کە ئەمە دەقەکەیەتی:

بەبۆنەی جەژنی (چوارشەمبا سۆر) سەری ساڵی نوێی خوشك و برایانی کوردی ئێزیدی، گەرمترین پیرۆزبایی لە كەسایەتی و شێخانی ئێزیدی و ئەنجوومەنی رووحانی کوردانی ئێزیدی وسەرجەم ئێزیدیان لە كوردستان و جیهان دەكەین، هیوادارین ئەو جەژنە و گشت جەژن و بۆنەكانتان لە سایەی ئازادی و سەقامگیریی هەرێمی كوردستان بە خێروخۆشی بۆ هەموو لایەك بگەڕێـتەوەو مایەی دڵنەوایی و ئارامیی و موژدەی كۆتایی هێنانی ناخۆشی و دەردەسەریەكانی پێبێت.

بەوبۆنەیەوە پاڵپشتی تەواووبەردەوامی ماددی ومەعنەوی پارتیمان و سەرۆك مەسعود بارزانی دووپات دەكەینەوە بۆ پاراستنی كوولتوری رەسەنی ئێزدیاتی و گەڕاندنەوەی ئارامی و سەقامگیریی بۆ تەواوی ناوچەكانتان و كاركردن بۆ زیاتر ئاوەدانكردنەوەو پەرەپێدان و قوڵکردنەوەی گیانی برایەتی و پێكەوەژیان و تەبایی نێوان گشت پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی كوردستانیی.


جارێكی دیكە جەژنتان پیرۆزبێت و ئومێدی بەختەوەریی و خۆشگوزەرانیتان بۆ دەخوازین..


مەكتەبی سیاسی
پارتی دیموكراتی كوردستان
17/4/2018