بۆ یه‌كه‌م جار له‌ شاری سۆران گه‌شتێكی شاخه‌وانی تایبه‌ت به‌ ئافڕه‌تان ئه‌نجامدرا

له‌گه‌شته‌دا ٣١ ئافڕه‌ت به‌شداریانكرد

رێكخراوی ئایلان بۆ پرسی ئافڕه‌تان و منداڵان به‌هاوكاری گرووپی شاخه‌وانی هه‌ڵگورد گه‌شتێكی شاخه‌وانی بۆ سه‌ر چیایی شێخ ناسر ئه‌نجامدا.

كه‌لسوم كه‌زنه‌یی به‌ زاری كرمانجی رایگه‌یاند : ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جاره‌ گه‌شتێكی له‌م شێوه‌یه‌ له‌ شاری سۆران و ده‌ورووبه‌ری تایبه‌ت به‌م ئافڕه‌تانه‌ی له‌ ماڵه‌وه‌ن سازده‌كڕێت،له‌گه‌شته‌دا ٣١ ئافڕه‌ت به‌شداریانكرد.

ئامانجمان له‌م گه‌شته‌ به‌ كلتوری كردنی گه‌شتی شاخه‌وانی بۆ ئافره‌تان، هه‌روه‌ك شوێنه‌كانی تر و تێكه‌ڵ كردنیان به‌سروشت و دووركه‌وتنه‌وه‌ له‌ ژینگه‌ی ماڵ، دووه‌میش ناساندنی ناوچه‌شاخه‌وه‌ییه‌كانی سنووری سۆران و چۆمان و مێرگه‌سوور به‌ شاره‌كانی تری كوردستان له‌رێی ئه‌م جۆره‌ گه‌شتانه‌وه‌.

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی