بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ مێژوودا مۆزه‌خانه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ سێڵفی كرایه‌وه‌

به‌ ماوه‌یه‌كی كورت خه‌ڵكێكی سه‌ردانی ئه‌م مۆزخانه‌یان كردوه‌

جیاوازی ئه‌م مۆزخانه‌یه‌ له‌ گه‌ڵ مۆزه‌خانه‌كانی تر ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێت سێڵفی بگرێت، چونكه‌ له‌ مۆزه‌خانه‌كانی تری جیهان وێنه‌گرتن له‌ ناو مۆزخانه‌ له‌گه‌ڵ كه‌لوپه‌ل و وێنه‌و په‌یكه‌ره‌كان به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌یه‌.

له‌ شاری گلیندال له‌ كالیفۆرنیا بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ مێژوودا، مۆزه‌خانه‌یه‌كی جیاواز به‌ ناوی مۆزه‌خانه‌ی سێڵفی كرایه‌وه‌ ، ئه‌م بیرۆكه‌یه‌ له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندی ڕووسی مامادۆڤ و تۆمی هۆنتۆن دیزاینه‌ری یاری منداڵان پێشنیاز كراوه‌، به‌ ماوه‌یه‌كی كورت خه‌ڵكێكی سه‌ردانی ئه‌م مۆزخانه‌یان كردوه‌.

سه‌رچاوه‌/ ئه‌لعرب

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی