بۆچی  پشیله‌ سمێڵی هه‌یه‌؟

پشیله‌كان سمێڵیان وه‌ك راسته‌ش به‌كار ده‌هێنن

ره‌گی سمێڵی پشیله‌كان له‌ هه‌ستیارترین شوێنی لاشه‌یاندا دانراوه‌ ، كه‌پڕه‌ له‌ده‌مار و خوێنهێنه‌ر.

سمێڵی پشیله‌ هه‌تا بڵێی هه‌ستیاره‌، به‌ شێوه‌یه‌ك كه‌ هه‌ست به‌ بچووكترین گۆرانی ئاراسته‌ی هه‌واش ده‌كات، به‌هۆی ئه‌م هه‌سته‌شه‌وه‌ ئاراسته‌ی هه‌وای شته‌كانی چوارده‌وری ده‌زانێت ، ئه‌مه‌ش ده‌یپارێزێت له‌وه‌ی خۆی به‌شته‌كانی ده‌وربه‌ریدا بدات.

زۆر جار پشیله‌كان سمێڵیان وه‌ك راسته‌ش به‌كار ده‌هێنن بۆ بریاردان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ ئایا بچن به‌ شیوێنكدا یان نا.

سه‌رچاوه‌/ چی؟بۆچی؟ چۆن؟

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی