به‌ ڤیدیۆ.. فیلێكی توڕه‌ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر گه‌شتیاران

له‌رێگه‌ی ده‌ربڕینی چه‌ند وشه‌یه‌ك و به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌ستم فیله‌كه‌ رابگرم

له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌ك له‌ تۆره‌ كۆمه‌ڵاتییه‌كان بڵاوبۆته‌وه‌ ، تێدا ده‌رده‌كه‌وێت فیلێكی توڕه‌ بوو له‌ باخچه‌ی كرۆجری نیشتمانی له‌ باشووری ئه‌فریقیا هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر گشتیاران.

له‌ گرته‌ ڤیدیۆییه‌كه‌ فیله‌كه‌ هێرش ده‌كاته‌ سه‌ر كۆمه‌ڵێك له‌گه‌رشتیاران ، به‌ڵام رێنیشانده‌ری گشتیاری له‌ كاتێكی گونجاو توانی فیلله‌كه‌ رابگرێت كاتێ ده‌ستی به‌رزكرده‌وه‌ وشه‌یه‌كی تایبه‌تی ده‌ربڕی بووه‌ هۆی گه‌رانه‌وه‌ی فیله‌كه‌.

رێنشانده‌ری گه‌شتیاره‌كه‌ ده‌ڵێت: فیله‌كه‌ 3 جار هه‌وڵیدا هێرش بكاته‌ سه‌ركۆمه‌ڵی له‌ گه‌شتیاران به‌ڵام هه‌رسێ جار له‌رێگه‌ی ده‌ربڕینی چه‌ند وشه‌یه‌ك و به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌ستم فیله‌كه‌ رابگرم.

سه‌رچاوه‌/ سپۆتینگ

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی