موچه‌ى كه‌مئه‌ندامان زیاد ده‌كرێت

موچه‌كه‌ بۆ ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ زیاد كرا

سامان حوسێن سكرتێرى یه‌كێتى كه‌مئه‌ندامانى كوردستان ، په‌یامێك ده‌دات به‌كه‌مئه‌ندامان له‌باره‌ى زیاد كردنى موچه‌یان ، ناوبراو ڕایده‌گه‌نێت په‌یوه‌ندى ته‌له‌فۆنیم ڵه‌گه‌ڵ ڕێباز حه‌ملان وه‌زیرى دارایی و ئابووری هه‌رێمى كوردستان ئه‌نجامداوه‌ ، پێمى ڕاگه‌یاندووه‌ موچه‌ى كه‌مئه‌ندامان زیاد ده‌كرێت بۆ 120 هه‌زار دینار كه‌پێشتر بڕی 90 هه‌زار دینار پێیان ده‌درا  ، سامان حوسێن ڕاشیده‌گه‌یه‌نێت وه‌زیر به‌ڵێنى داوه‌ موچه‌ی به‌شێك له‌كه‌مئه‌ندامان بكرێت به‌ 120 هه‌زار دینار 
هه‌ر له‌و په‌یوه‌ندیه‌ ته‌له‌فۆنیه‌ى نێوان سكرتێرى یه‌كێتى كه‌مئه‌ندامان و وه‌زیرى دارایی تاو توێى زیاد كردنى ئه‌و موچه‌یه‌ش كراوه‌ كه‌بڕى 60 هه‌زار دینار به‌شێك له‌كه‌مئه‌ندامان وه‌رى ده‌گرن كه‌له‌داهاتوویه‌كى نزیك ئه‌م بڕه‌ پاره‌یه‌ش زیاد بكرێت