ماركا : ئینێستا دوای یاریه‌كه‌ى جامى شا له‌به‌رامبه‌ر سێڤیا به‌فه‌رمى بارسێلۆنا جێدێلێت به‌ره‌و خولى چینى ده‌ڕوات

بۆ سێ وه‌رز گرێبه‌ستى له‌گه‌ل یانه‌یه‌كى چینى ئه‌نجامداوه‌


ڕۆژنامه‌ى ماركاى ئیسپانى هه‌واڵى ڕۆیشتنى  ئینێستا كاپتنى یانه‌ى بارسێلۆنا ته‌مه‌ن 33 ساڵ ڕاده‌گه‌یه‌نێت ، ناوبراو دوای سالانێكى باش له‌یاری كردن بۆ یانه‌ كه‌ته‌لۆنیه‌كه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ دوا وه‌رزى بوو له‌گه‌ل یانه‌كه‌ى ، ئینێستا دوا یاری ڵه‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى له‌جامى شاى ئیشانیا ده‌بێت  له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ سێڤیا ، كه‌یاری كۆتای ئه‌م جامه‌ له‌ڕۆژى شه‌ممه‌ به‌روارى  21-4-2018 كاتژمێر 10:30 شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت ، دوای ئه‌و كاته‌ به‌فه‌رمى بارسێلۆنا ڕۆیشتنى كاپتنه‌كه‌ى ڕاده‌گه‌یه‌نێت .
ماركا بڵاوى كردووه‌ته‌وه‌ ئینێستا گرێبه‌ستى له‌گه‌ل یانه‌یه‌كى چینى ئه‌نجام داوه‌ بۆ سێ وه‌رز 

شوان عه‌زیز