ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ بارسێلۆنا له‌لالیگا له‌به‌رامبه‌ر سێلتا ڤیگۆ یاری هه‌یه‌ ، ڤالڤێردى له‌كۆنگره‌ى ڕۆژنامه‌وانى چى ووت ؟

له‌هه‌فته‌ى سی و سێى خولدا سێلتا ڤیگۆ میواندارى بارسێلۆنا ده‌كات

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ به‌روارى 17-4-2018 له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى سى و سێى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا ، كاتژمێر 10:00 شه‌و به‌كاتى هه‌ولێر سێلتا ڤیگۆ میواندارى بارسێلۆنا ده‌كات ، به‌ر له‌ئه‌نجامدانى ئه‌م یاریه‌ ئه‌م ئێواره‌یه‌  ڤالڤێردى راهێنه‌رى بارسێلۆنا له‌كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانی  له‌لێدوانى بۆ ڕۆژنامه‌نووسان ڕایگه‌یاند 
 له‌سه‌ر یاریه‌كه‌ى رۆما - بارسێلۆنا 
ڤالڤێردى : تا نازناوى لالیگا به‌ده‌ست نه‌هێنین باسى ئه‌و شكسته‌ ناكه‌ین كه‌دووچارمان بوو له‌یاری گه‌ڕانه‌وه‌مان له‌قۆناغى هه‌شت له‌به‌رامبه‌ر رۆما، هه‌ڵه‌یه‌ك بوو كرا ، وه‌ئێمه‌ له‌كاتى خۆیی ڕوونكردنه‌وه‌ زیاتر ده‌ده‌م له‌سه‌ر كرانه‌ ده‌ره‌وه‌مان له‌چامپیۆنس لیگ

پێكانى میسى

ڤالڤێردى : میسى پێكانى نیه‌ و له‌ئاستێكى باشدایه‌ له‌گه‌ڵمان بۆ یاریه‌كه‌ى سبه‌ى ئاماده‌یه‌ بۆ یاری كردن له‌گه‌ڵمان ده‌بێت ئه‌و باشترینى یانه‌كه‌یه‌ پێویستمان پێیه‌تى له‌سه‌ركه‌وتنه‌كانمان 


له‌سه‌ر یاری سێلتا ڤیگۆ 
ڤالڤێردى :  سێلتا یانه‌یه‌كى باشه‌ ، وه‌له‌یاریگاى خۆیان یاری باش ئه‌نجامده‌ده‌ن به‌تایبه‌ت به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ گه‌وره‌كان بۆیه‌ من به‌ئاسانى نابینم له‌ڕووبه‌روبونه‌وه‌مان له‌به‌رامبه‌ریان كه‌بردنه‌وه‌و سێ خاڵى یاریه‌كه‌ ئاسان نابێت ..
 
پێكهاته‌ى یانه‌

ڤالڤێردى : سبه‌ى به‌باشترینه‌كان یاری ده‌كه‌ین گۆڕانكارى له‌پێكهاته‌ ئه‌نجامده‌ده‌ین ، وه‌شانازى به‌سه‌رجه‌م یاریزانانمان ده‌كه‌ین له‌ڕیزى یانه‌دا ئێمه‌ ده‌توانین به‌و پێكهاته‌یه‌ مێژوویه‌كى باش و ده‌ستكه‌وتى نوێ تۆمار بكه‌ین

كۆتینیۆ 
ئه‌ستێره‌یه‌كى دیار و كاریگه‌ر ده‌بێ بۆ یانه‌كه‌مان سود له‌تواناكانى ناوبراو وه‌رده‌گرین 

شوان عه‌زیز