میخائیل گۆرباچۆڤ: هێرشه‌كه‌ی رۆژئاوا بۆ سه‌ر سوریا مه‌شقی به‌ر له‌ جه‌نگه‌ راسته‌قینه‌كه‌یه‌

تاراده‌یه‌كی زۆر له‌وه‌ ده‌چێ

میخائیل گۆرباچۆڤ، ،دوا سه‌رۆكی یه‌كێتی سۆڤییه‌تی جاران رایگه‌یاند: ئه‌و هێرشه‌ مووشه‌كییه‌ی له‌لایه‌ن ئه‌مریكاو هاوپه‌یمانه‌كانی كرایه‌ سه‌ر سوریا تا راده‌یه‌كی زۆر له‌ مه‌شقی به‌ر له‌ ده‌ستپێكردنی جه‌نگه‌ راسته‌قینه‌كه‌ ده‌چێت.

گۆرباچۆڤ له‌دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ ئێستگه‌ی لاتكۆمی لاتیفی رایگه‌یاندووه‌: پێموایه‌ ئه‌و هێرشه‌ی كه‌ به‌و شێوه‌یه‌ی باس ده‌كرێت و به‌و ئه‌نجامه‌ی كه‌ كه‌س لێی سوود مه‌ند نه‌بووه‌، تاراده‌یه‌كی زۆر له‌وه‌ ده‌چێ كه‌ ئه‌مه‌ مه‌شقی به‌ر له‌ ده‌ستپێكردنی جه‌نگه‌ راسته‌قینه‌كه‌ بێ .

سه‌رچاوه‌/سپۆتنیك

ئاماده‌كردنی: رزگار