سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا ئه‌مریكاو بریتانیاو فه‌ره‌نسا به‌ سه‌گه‌كانی جه‌نگ ناو ده‌بات

پێویستیان به‌ چه‌ك و كوشتنه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر حیسابی مردووه‌كان خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن

نیكۆلاس مادۆرۆ، سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا هێرشه‌كه‌ی ئه‌مریكاو بریتانیاو فه‌ره‌نسا كه‌ له‌ رۆژی شه‌ممه‌دا كرایه‌ سه‌ر سوریا كارێكی تاوانكارییه‌.

نیكۆلاس مادۆرۆ له‌ لێدوانێكیدا رایگه‌یاند: ئێمه‌ ده‌ڵێین ئه‌و هێرشه‌ی له‌لایه‌ن هه‌ر یه‌ك له‌ ئه‌مریكاو بریتانیاو فه‌ره‌نسا كرایه‌ سه‌ر گه‌لی سوریا كرده‌وه‌یه‌كی تاوانكارییه‌ و بۆ ئه‌وه‌یه‌ ترس و دڵه‌راوكێی له‌ رێگای تیرۆره‌وه‌ بڵاو بكرێته‌وه‌و بنكه‌ زانستییه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ وێران بكرێت.

هه‌روه‌ها گوتیشی: ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كه‌ هێرشه‌ رۆكێتییه‌كانیان ئه‌نجامدا، ئه‌وانه‌ سه‌گه‌كانی جه‌نگن، پێویستیان به‌ چه‌ك و كوشتنه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر حیسابی مردووه‌كان خۆیان ده‌وڵه‌مه‌ند بكه‌ن.

مادۆرۆ، ده‌ڵێ: له‌ خۆم ده‌پرسم تێچووی ئه‌م بۆردومانه‌ چه‌ند بووه‌، كێ هانی ئه‌وانه‌ی داوه‌ بۆردومانی سوریا بكه‌ن.

ئاماده‌كردنی: رزگار