ته‌قینه‌وه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی ژێر كۆنتڕۆڵی ئێران له‌ حه‌له‌بی سووریا روویدا

هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌ روونی دیار نییه‌

تۆڕی چاودێری مافی مرۆڤی سووریا رایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ پارێزگای حه‌له‌بی ئه‌م وڵاته‌ ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ ناوچه‌ی ژێر كۆنتڕۆڵی هێزه‌كانی ئێران و چه‌كدارانی ئه‌فغانیی ژێرباڵی ئه‌م حكومه‌ته‌ روویداوه‌ و زیانی گیانیشی به‌دواوه‌ بووه‌، به‌ڵام ئاماری زیانه‌كانی نه‌خسته‌ڕوو.

رامی عه‌بدوڕه‌حمان سه‌رۆكی رێكخراوی مافی مرۆڤی سووریا وتی كه‌ تا ئێستا هۆكاری ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌ روونی دیار نییه‌ و ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ به‌هۆی هێرشی ئاسمانیی یان به‌ هۆی رووداوێكه‌ بێت. ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ سه‌رچاوه‌ هه‌واڵییه‌كانی ناوچه‌كه‌ رایانگه‌یاندووه‌ كه‌ فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگیی نه‌ناسراو پێش ته‌قینه‌وه‌كه‌ به‌سه‌ر ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا فڕیوه‌.

رۆژنامه‌ی جرۆزالم پۆستی ئیسڕائیلیش له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی خۆی نووسیویه‌تیی كه‌ فڕۆكه‌یه‌كی جنگیی ئیسڕائیلیی بنكه‌ی هێزه‌كانی ئێرانی له‌ ناوچه‌كه‌ بۆردومان كردووه‌، به‌ڵام تا ئێستا راگه‌یاندنه‌ فه‌رمییه‌كانی سووریا هیچیان له‌مباره‌ویه‌ بڵاو نه‌كردووه‌ته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌ / عه‌ره‌بییه‌
مه‌سعود / كوردستان تیڤی