به‌شار ئه‌سه‌د منداڵه‌كانی خۆی له‌ رووسیا حه‌شارداوه‌

به‌ شێوه‌یه‌كی زۆرباش فێری زمانی رووسی بوونه‌

ساڵی رابردوو منداڵه‌كانی سه‌رۆكی سوریا له‌ سه‌ربازگه‌یه‌كی رووسیا بوون و له‌ ئێستاشدا به‌ شێوه‌یه‌كی زۆرباش فێری زمانی ئه‌و وڵاته‌ بوونه‌.

به‌ پێی هه‌واڵێكی میدیا عێراقییه‌كان به‌شار ئه‌سه‌د، سه‌رۆكی سوریا له‌ میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌كانیدا له‌ گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتاری روسیا رایگه‌یاندووه‌، ساڵی رابردوو منداڵه‌كانی له‌ سه‌ربازگه‌ی منداڵانی نێو ده‌وڵه‌تی ناسراو به‌( ئارتیك) له‌ نیمچه‌ دوورگه‌ی كریمیای رووسیا پشوویان داوه‌.

یه‌كێك له‌و په‌رله‌مانتارانه‌ی كه‌ له‌ كۆبوونه‌كه‌ی ئه‌سه‌د به‌شداری كردووه‌ رایگه‌یاند: به‌شار ئه‌سه‌د پێی راگه‌یاندوون به‌هۆی ئه‌و سه‌ربازگه‌یه‌وه‌ له‌ ئێستادا منداڵه‌كانی به‌ شێوه‌یه‌كی زۆرباش فێری زمانی رووسی بوونه‌.

شایانی باسه‌ سه‌ربازگه‌ی منداڵانی نێوده‌وڵه‌تی ناسراو به‌( ئارتیك ) له‌ ساڵی 1925له‌ نیمچه‌ دوورگه‌ی كریمیای رووسیا دروست كراوه‌.

 

ئاماده‌كردنی: رزگار