فیلمی black panther ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمارده‌كات

داهاته‌كه‌ی بریتیبوو له‌ 659.3 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی


فیلمی black panther ی یه‌كێكه‌ له‌ فیلمه‌كانی هۆلیۆد له‌ ماوه‌ی نمایشكردنیدا خه‌ریكه‌ ژماره‌ی پێوانه‌یی تۆمارده‌كات و به‌ به‌راورد له‌ گه‌ڵ فیلمه‌كانی دیكه‌ش داهاته‌كه‌ی زۆر زیاتره‌ .

ماوه‌ی 2 مانگه‌ ئه‌م فیلمه‌ له‌ سینه‌ماكانی ئه‌مریكا و جیهان نمیشده‌كرێت و هه‌فته‌ی رابردووش بری داهاته‌كه‌ی دیاریكرا كه‌ بریتیبوو له‌ 659.3 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی .

ماڵپه‌ره‌ ئه‌مریكییه‌كان پێشبینی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن بە بەراورد لەگەڵ داهاتی فیلمی تایتانیك كە ساڵی 1997 نمایش كراوە،داهاتی ئەو فیلمە زۆر زیاتر تێپەرێنێـ چونكە ئەگەر بەراوردێك لە نێو ئەم دوو فیلمە بكرێت و جیاوازی نمایشكردنیان لە ماوەی دوو مانگدا وەربگیرێـ دەركەوتووە كە داهاتی تایتانیك كەمتربووە، لەبەر ئەوەی فیلمی تایتانیك داهاتی 659 میلیۆن دۆلار بووە لەماوەی دوومانگدا .

پر داهاتترین فیلم له‌ مێژووی فیلمی هۆلیۆد بریتییه‌ له‌ له‌ فیلمی ئاڤاتار كه‌ داهاته‌كه‌ی 2.8 ملیار دۆلاره‌ بووه‌ و دوای ئه‌ویش فیلمی تایتانیك دێت كه‌ داهاته‌كه‌ی 2.2 ملیار دۆلار بوو كه‌ ده‌رهێنه‌ی ناسراو " جه‌یمس كامیرۆن " كاری ده‌رهێنانی بۆ هه‌ردوو فیلم ئه‌نجامداوه‌ .