کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی جیهان چاودێری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ده‌كات

کۆمیسیۆنه‌كه‌ 650 نوێنەری ئاماده‌كردووه‌

فازل غەراوی، ئەندامی لقی کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤی جیهان رایگەیاند" ئه‌وان 650 نوێنەریان ئاماده‌كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى چاودێری هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بكه‌ن.

غەراوی راشیگەیاند، نوێنەرەکانیان لە کاتی بانگەشە و بەڕێوەچوونی دەنگدان چاودێری پرۆسەکە دەکەن، دوای تەواوبوونی پرۆسەکەش راپۆرتی خۆیان پێشکەشی رێکخراوی نێودەوڵەتی چاودێریکردنی مافی مرۆڤ لە جنێڤ و پەرلەمانی عێراق دەکەن، دواتر ئەو راپۆرتە دەدرێتە دادگای مافی مرۆڤ لە عێراق.

دوێنى 14ی نیسان بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەستیپێکردو ئەمڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ش لە هەرێمی کوردستان دەست بە بانگەشە کرا.