میلان به‌یه‌كسان بوونى له‌گه‌ل ناپۆلى دیارى ده‌به‌خشێت به‌یۆڤانتۆس

میلان له‌پله‌ى شه‌شه‌مى ڕیزبه‌ندى خول دێت به‌ 53 خاڵ


له‌میانى به‌ڕێوه‌چونى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى 32ى خولى ئیتاڵیادا ، ئێواره‌ى ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه‌ میلان له‌میواندارى كردنى ناپۆلى  یاریه‌كه‌ى به‌كۆتا هێنا به‌یه‌كسان بوون به‌بێ تۆمارى گۆل . 
ئه‌م یه‌كسان بوونه‌ وه‌ك دیاریه‌ك وابوو كه‌میلان به‌خشى به‌یانه‌ى یۆڤانتۆس ، له‌ئێستادا یانه‌ى یۆڤانتۆس به‌جیاوازى سێ خاڵ له‌پێش یانه‌ى ناپۆلیه‌ ، كه‌یۆڤى خاوه‌ن 81 خاڵه‌ له‌پله‌ى یه‌كه‌م دێت ، ناپۆلى له‌پله‌ى دووه‌م دێت به‌ 78 خاڵ 
یانه‌ى یۆڤانتۆس له‌یاری ئه‌م ئێواره‌ى له‌ئه‌گه‌رى براوه‌بوونى به‌سه‌ر سامپه‌دۆریا ئه‌وا جیاوازى خاڵه‌كانى له‌گه‌ل ناپۆلى ده‌كاته‌ شه‌ش خاڵ له‌ڕكابه‌ره‌كه‌ى به‌جیاوازیه‌كى باش دورده‌كه‌وێته‌وه‌ .
میلان له‌ریزبه‌ندى خول له‌پله‌ى شه‌شه‌م دێت به‌ 53 خاڵ . وه‌ناپۆلى به‌یه‌كسان بوونى له‌یاری ئه‌مرۆی له‌پله‌ى دووه‌م دێت  به‌ 78 خاڵ 

شوان عه‌زیز