مانچسته‌ر یونایتد شكستى هێنا له‌به‌رامبه‌ر وێست برۆمیچ ئه‌لبیۆن

وێست برۆمیچ له‌ده‌ره‌وه‌ى یاریگاكه‌ى له‌مانچسته‌رى برده‌وه‌


له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى سی و چوارى خولى نایابى ئینگلیزى ، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ مانچسته‌ر یونایتد میواندارى وێست برۆمیچ ئه‌لبیۆنى كرد ، مۆرینیۆ له‌یارى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى له‌گه‌ل یانه‌كه‌ى دووچارى شكست هات به‌ئه‌نجامی گۆلێكى بێ به‌رامبه‌ر له‌به‌رامبه‌ر وێست برۆمیچ ئه‌لبیۆن .

مانچسته‌ریونایتد به‌هۆى شكستى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى له‌پریمه‌رلیگ له‌پله‌ى دووه‌مى ریزبه‌ندى دێت به‌ 71 خاڵ، شكسته‌كه‌ى مانچسته‌ر یونایتد  به‌فه‌رمى یانه‌ى مانچسته‌ر سیتى كرده‌ پاڵه‌وانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى نایابى ئینگلیزى  ، وێست برۆمیچ ئه‌لبیۆن كه‌له‌م وه‌رزه‌ به‌ئاستێكى خراپدا تێپه‌ڕ ده‌بێت له‌یاری ئه‌م هه‌فته‌یه‌ى كه‌براوه‌ی یاریه‌كه‌ بوو وه‌سه‌ركه‌وتوانه‌ توانى سێ خاڵى یاریه‌كه‌ به‌ده‌ست بێنێ  ده‌یه‌وێت ڕزگارى بێت له‌دابه‌زینى بۆ ڕیزى یانه‌ پله‌یه‌كه‌كان كه‌له‌ئێستادا له‌كۆتا ڕیزبه‌ندى خوله‌كه‌یه‌ به‌ 24 خاڵ

شوان عه‌زیز