به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى مانچسته‌ر سیتى بووه‌ پاڵه‌وانى خولى نایابى ئینگلیزى

له‌مێژووى یانه‌دا مانچسته‌ر سیتى بۆجارى سێیه‌م ده‌بێته‌ پاڵه‌وانى پریمه‌رلیگ


دوای شكستى ئه‌م ئێواره‌یه‌ى مانچسته‌ر یونایتد له‌به‌رامبه‌ر وێست برۆمیچ ئه‌لبیۆن له‌هه‌فته‌ى سى و چوارى خولى نایابى ئینگلیزى به‌ئه‌نجامى گۆلێكى بێ به‌رامبه‌ر ، به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى یانه‌ى مانچسته‌ر سیتى بووه‌ پاڵه‌وانى  وه‌رزى 2017 -2018 خولى نایابى ئینگلیزى ،بۆ جارى سێیه‌م له‌مێژووى یانه‌كه‌ مانچسته‌ر سیتى ده‌بێته‌ پاڵه‌وانى پریمه‌رلیگ 
یانه‌ى مانچسته‌ر سیتى به‌ر له‌پێنج هه‌فته‌ له‌ته‌واو بوونى یاریه‌كانى ئه‌م وه‌رزه‌ى خولى نایابی ئینگلیزى ده‌بێته‌ پاڵه‌وان ، به‌هۆى كۆكراوه‌یه‌كى باش له‌خاڵ له‌ئه‌نجامى یاریه‌كانى پێشووى .  ، مانچسته‌رسیتى  خاوه‌ن 87 خاڵه‌ له‌پله‌ى یه‌كه‌می ڕیزبه‌ندی دێت .  مانچسته‌ر یونایتد له‌پله‌ى دووه‌مى ریزبه‌ندى دێت به‌ 71 خاڵ

گواردیۆلا له‌ئه‌ركى راهێنه‌رایه‌تى له‌سێ خولی جیاوازدا توانیویه‌تى سێ نازناوى لالیگاى ئیسپانیا به‌ده‌ست بێنێت ، وه‌ سێ نازناوى بۆندس لیگا ، وه‌یه‌ك نازناوى پریمه‌رلیگ 


شوان عه‌زیز