بایرن میونشن ئه‌ستێره‌یه‌كى له‌ده‌ست دا به‌پێی میدیاكانى ئه‌ڵمانیا ناوبراو ناتوانێ له‌به‌رامبه‌ر ریال یاری بكات

له‌كاتى مه‌شق و راهێنانه‌كان ئه‌ستێره‌كه‌ى بایرن دووچارى پێكان ده‌بێت

ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ له‌میانى مه‌شق و ڕاهێنانه‌كانى بایرن میونشن بۆ ئاماده‌كاریان بۆ یاری داهاتوویان  كه‌ڕۆژى شه‌ممه‌ى داهاتوو له‌میانى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى 31ى خولى بۆندس لیگا كاتژمێر 4:30 ئێواره‌ ده‌بێته‌ میوانى هانۆڤه‌ر . ڤیدال ئه‌ستێره‌ى چیلى و یاریزانى هێلى ناوه‌ڕاستى بایرن له‌مه‌شقه‌كانى ڵه‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ى دووچارى پێكان ده‌بێت له‌ئه‌ژنۆیدا.
میدیاكانى ئه‌ڵمانیا بڵاویان كردوه‌ته‌وه‌ پێكانه‌كه‌ى ڤیداڵ ئه‌گه‌رى هه‌یه‌ بۆ ماوه‌ى نزیكه‌ى مانگێك دوركه‌وێته‌وه‌ له‌یاری كردن به‌هۆى ئه‌و پێكانه‌ى ئه‌مڕۆ دووچارى بوو .

یانه‌ى بایرن میونشنى ئه‌ڵمانى له‌قۆناغى پێش كۆتایی چامپیۆنس لیگ رووبه‌رووى یانه‌ى ریال مه‌درید ده‌بێته‌وه‌ كه‌ڕۆژى سێشه‌ممه‌ 24-4-2018 یانه‌ ئه‌ڵمانیه‌كه‌ میواندارى ریال مه‌درید ده‌كات له‌یاری چووندا .
به‌پێى بڵاوكراوه‌كانى ئه‌ڵمانیا له‌میدیاكان ، دابڕانى  ڤیداڵ بۆ یه‌ك مانگ به‌هۆى پێكانه‌وه‌ ناتوانێ یاری بۆ یانه‌كه‌ى ئه‌نجامبدات و به‌شداربێت له‌به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید 

شوان عه‌زیز
 

vedal.jpg