ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید سه‌ركه‌وتنێكى گه‌وره‌ى به‌سه‌ر لیڤانتى تۆماركرد

له‌هه‌فته‌ى سی و دووى خوله‌كه‌ ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید سه‌ركه‌وتوانه‌ سێ خاڵى یاریه‌كه‌ى به‌ده‌ست هێنا

له‌میانى به‌ڕێوه‌چوونى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى سى و دووى خولى پله‌یه‌كى ئیسپانیا ، ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ یانه‌ى ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید میواندارى لیڤانتى كرد ، ئه‌تله‌تیكۆ توانى سه‌ركه‌وتوانه‌ براوه‌ى یاریه‌كه‌ بێت به‌رامبه‌ر به‌یانه‌ى میوان به‌ئه‌نجامى سێ گۆلی بێ به‌رامبه‌ر ، گۆله‌كانى یانه‌ مه‌دریدیه‌كه‌ له‌لایه‌ن یاریزانان ئه‌نگێل ، گریزمان ، فرنادۆ تۆرێس له‌خوله‌كه‌كانى  33 ، 48 ، 77 تۆمار كرا
ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید له‌ڕیزبه‌ندى خوله‌كه‌ له‌پله‌ى دووه‌مدایه‌ به‌ 71 خاڵ ، لیڤانتى له‌ریزبه‌ندى خول له‌پله‌ى حه‌ڤده‌مه‌ به‌ 31 خاڵ 

شوان عه‌زیز