ئارسناڵ دووچارى شكستێكى ده‌بێت له‌پریمه‌رلیگ له‌سه‌ر ده‌ستى نیوكاسل

ڕه‌خنه‌ى توند له‌لایه‌ن هه‌واداران ئاراسته‌ى ڤینگه‌ر ده‌كرێـت كه‌بێ توانایه‌ له‌ڕیزه‌كانى یانه‌ هیواده‌خوازن كۆتا وه‌رزى بێت له‌ئارسناڵ

له‌میانى به‌ڕێوه‌ چوونى یاریه‌كانى هه‌فته‌ى سى و چوارى خولى نایابى ئینگلیزى ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه‌ یانه‌ى نیوكاسل یونایتد میواندارى ئارسناڵى كرد ، یانه‌ى خاوه‌ن یاریگا له‌به‌رده‌م هه‌وادارانى توانى سه‌ركه‌وتوبێت له‌به‌رامبه‌ر ئارسنال به‌ئه‌نجامى دوو گۆل له‌به‌رامبه‌ر گۆلێك . 
ئارسناڵ له‌ڕیزبه‌ندى خوله‌كه‌ له‌پله‌ى شه‌شه‌مه‌ به‌ 54 خاڵ ، ئه‌نجامه‌كانى ئارسناڵ  له‌م وه‌رزه‌  یانه‌كه‌ى دورخستوه‌ته‌وه‌ له‌ڕكابه‌رى له‌سه‌ر نازناوى خوله‌كه‌ و وێڕاى ئه‌وه‌ى له‌خولى یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان نه‌یتوانى  قۆناغێكى باش ببڕێت  ، بۆیه‌ ڕه‌خنه‌ى توند له‌لایه‌ن هه‌وادارانى ئارسناله‌وه‌ ئاراسته‌ى راهێنه‌ر ڤینگه‌ر ده‌كرێـت كه‌بێ توانایه‌ له‌ڕیزه‌كانى یانه‌ هیواده‌خوازن كۆتا وه‌رزى بێت له‌ئارسناڵ

نیوكاسل یونایتد كه‌براوه‌ى یاریه‌كه‌ى ئه‌م هه‌فته‌یه‌ بوو له‌به‌رامبه‌ر ئارسناڵ ، له‌ریزبه‌ندى خولدا له‌پله‌ى ده‌یه‌مه‌ به‌ 41 خاڵ

شوان عه‌زیز