كوێستانی له‌ میسر به‌شداری له‌ پێشانگایه‌ك ده‌كات

پێشكه‌ش به‌ به‌رخودانانی عه‌فرین و كوردستان ده‌كات .


شێوه‌كاری ناسراوی كورد " دلشاد كوێستانی " به‌شداری پێشانگایه‌كی شێوه‌كاریی ده‌كات له‌ میسر ده‌كات ، كه‌ ژماره‌یه‌ك له‌ هونه‌رمه‌ندان، شێوه‌كار و كه‌سایه‌تی ناسراوی بیانی تێیدا بشدارن .

ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ تاكه‌ كوردی به‌شداربووی ئه‌و پێشانگایه‌یه‌ كه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌تی ڕۆشنبیری میسر و باڵوێزخانه‌ی فڕه‌نسا له‌ هۆڵی ئه‌حمه‌د شه‌وقی له‌ قاهیره‌ی پایته‌خت‌ كراوه‌ته‌وه‌ ، ناوبراو تا ئێستا له‌ 19 وڵاتی جیاجیادا پێشانگای شێوه‌كاری كردووه‌ته‌وه‌.

جێی باسه‌ كوێستانی هه‌موو تابلۆ و ڕه‌نگه‌كانی پێشكه‌ش به‌ به‌رخودانانی عه‌فرین و كوردستان ده‌كات .